پایتەخت

هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ناکشێنەوە

هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ناکشێنەوە
کورتە

بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا دەنگۆی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق ڕەت کردەوە



لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە گوایە ئەمریکا بڕیاریداووە تەواوی هێزەکانی لە سەربازگە و بارەگا سەربازییەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق بکشێنێتەوە، بەرپرسێکی بەرگری وڵاتەکە ئەم دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی "ئەل حەدس" ڕایگەیاند، لەسەر داوای حکومەتی عێراق هێزەکانیان لە عێراق دەهێڵنەوە، هێزەکانی ئەمریکا بە هەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانی دژە داعش بڵاوە پێ دەکەن.


ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، کە وڵاتەکەی پابەندە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان، لە چوارچێوەی هاوکاری بەردەوام لەسەر ئاستی ئەمنی و سەربازی.

ئەمە لە کاتێکدایە، 10 ڕۆژ لەمەوبەر، ئەمریکا لە ناکاو بڕیاریدا سەرجەم هێزەکانی لە بنکەکانی عەین ئەسەد و ڤیکتۆریا لە عێراق بکشێنێتەوە، دواتر هێزە ئەمریکییەکان دەستیانکردبوو بە گواستنەوەی سەربازەکانیان بۆ هەولێر و وڵاتێکی عەرەبیی دراوسێی عێراق.

03 ئەیلوول 2025 10:59 71
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025