پایتەخت

ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر ڕێککەوتنی نوێی پەیوەست بە مووچە لەگەڵ بەغدا کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر ڕێککەوتنی نوێی پەیوەست بە مووچە لەگەڵ بەغدا کۆدەبێتەوە
کورتە

دوای نزیکەی مانگێک بۆ یەکەمجار ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات



بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە، نەوت و داهاتی نێوخۆ و تەوەرێکی دیکە بەڕێوەدەچیت.

ئەمڕۆ چوارشەمممە، بە دیاریکراوی کاتژمێر 10:00ـی بەیانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات و کۆبوونەوەکە لە دوو تەوەرە پێکدێت:

تەوەرەی یەکەم, بریتییە گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی هەناردی نەوت و داهاتی نێوخۆ، بۆ ئەم تەوەرەش کۆنووسی هاوبەشی هەردوولا و لێکتێگەیشتنەکان دەخرێنەڕوو.

لە تەوەرەی دووەمدا، تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەبارەی پێشنیازێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ پێداچوونەوە بەسیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی هەرێم.

03 ئەیلوول 2025 08:56 51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025