دەسەڵاتی دادی فەرەنسا: پێویستە بەشار ئەسەد دەستگیر بکرێت

دەسەڵاتی دادی فەرەنسا داوای کردووە، کە بەشار ئەسەد دەستگیر بکرێت
دەسەڵاتی دادی فەرەنسا: پێویستە بەشار ئەسەد دەستگیر بکرێت
دەسەڵاتی دادی فەرەنسا داوای کردووە، کە بەشار ئەسەد سەرۆکی لەسەر کار لادراوی سوریا و 6 کەسی دیکە بە تاوانی کوشتنی ڕۆژنامەنووسان دەستگیر بکرێن.
لە بڕیارێکی نوێدا، دەسەڵاتی دادی فەرەنسا داوای کردووە، کە بەشار ئەسەد سەرۆکی لەسەر کار لادراوی سوریا و 6 کەسی دیکە لە بەرپرسانی ڕژێمی پێشووی ئەو وڵاتە دەستگیر بکرێن و لە بەردەم دادگا ئامادە بن.
دەسەڵاتی دادی فەرەنسا ڕایگەیاندووە، سوپای سوریا ساڵی 2012 شارێکی بوردوومان کردووە، کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزیسیۆنی ئەوکاتی سوریادا بووە، لە ئاکامی ئەو بوردوومانەشدا 2 ڕۆژنامەوان بە ناوەکانی ماری کۆڤلینی هاووڵاتیی ئەمریکی و ڕێمی ئۆچلیکی هاووڵاتیی فەرەنسی کوژراون و چەند ڕۆژنامەنووسی دیکەش بریندار بوون.
دەسەڵاتی دادی فەرەنسا ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە بێجگە لە بەشار ئەسەد، پێویستە ماهر ئەسەد برای بەشار ئەسەد و سەرۆکی گاردی نیشتمانی سوریا، عەلی مەملووک بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەردەمی ئەسەد، عەلی عەیووبیش سەرۆکی ئەرکانی سوپا و چەند بەرپرسێکی دیکەی سەردەمی حکومەتی ئەسەدیش دەستگیر بکرێن.