هێزه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع 46 ژن و پیاوی دروزییه‌كانیان كوشتووه

هۆشداری به چه‌كداره‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌درێت، كه چیدی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام نه‌ده‌ن و سه‌رۆكی ڕاگوزه‌ری سووریاش ئاگادار ده‌كرێته‌وه
ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری له مه‌ترسیداری هێزه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع له سوه‌یدا ده‌دات و باس له‌وه ده‌كات، تائێستا 46 ژن و پیاوی دروزییه‌كانیان كوشتووه.
ڕێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، هێزه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع به ئانقه‌ست و به پلانێكی نایاسایی له سوه‌یدا كۆمه‌ڵكوژی دروزه‌كانیان كردووه و 46 ژن و پیاویان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گووله و كوژراون.
ئه‌و ڕێكخراوه هۆشداری له سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵی دروزه‌كان ده‌دات و باس له‌وه ده‌كات، لە گۆڕەپانێکی گشتی و بینای نیشتەجێبون و قوتابخانەیەک و نەخۆشخانەیەک و هۆڵێکی مەراسیم پرۆسه‌ی له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵی دروزه‌كان له پارێزگای سوه‌یدا ئه‌نجام دراوه.
له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه داوای له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ڕاگوزه‌ری سووریا كردووه، كه ئاگاداری به هێزه چه‌كداره‌كانی بدات و چیتر كۆمه‌ڵكوژی له‌م شێوه‌یه مه‌ترسیداره ئه‌نجام نه‌دات.