هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر سیسته‌مێك ڕێككه‌وتن

حكومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵ كێشه‌ی بازرگانان و كۆمپانیاكانیان چاره‌سه‌ر كرد و ڕێككه‌وتن
دواجار حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی كۆمپانیاكانیان چاره‌سه‌ر كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕێككه‌وتنێكی گرینگ‌یان ئه‌نجام دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵند مەم، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ كۆبوونەوەيەكى گرنگ و بەرهەمدار لە نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بە ئامادەبوونى بەندە و نوێنەری وەزارەتى ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتى گومرگ و بەڕێوەبەری کونترۆڵی جۆری لەگەڵ هاوتاكانيان و بەڕێز سامى سودانی ڕاوێژكارى سەرۆك وەزيرانى حكومەتى فيدراڵ بەڕێوەچوو.
له بڵاوكراوه‌كه‌دا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه خستووه‌ته ڕوو، يەكێك لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە چارەسەر و ڕێکكەوتن بوو لەسەر سیستەمی (الاسيكودا) كە ئەم سيسته‌مە لەماوەكانى ڕابردوو يەكێك بوو لە كێشە و ناكۆكییه‌كانی نێوان هەردوولا و تەنها بازرگان و كۆمپانیاكانی هەرێمى كوردستان باجى ناكۆكيەكەيان دەدا و بەدڵنیایەوە ڕاسته‌وخۆ كاريگەرى خراپى بۆ سەر دۆخى بازاڕ و بازرگانى و ئابوورى كوردستان هەبوو.
له كۆتایی بڵاوكراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان هاتووه، لەرێككەوتنەكەدا بريار دراوە بە بەكارهێنانی ژمارەى بازرگانى كومپانياكان (UEN) كە پێكهاتووە لە چواردە ژمارەى بێ هاوتا بكرێتە بنەمايەك بۆ وەرگرتن و بەشدارى كردن لە سيستمى (الاسيكودا) و بۆ لەمەودوا كۆمپانياكانى هەرێمى كوردستان پێويستيان بە ناسنامەى باج (هويەى ضريبى) نابێت و له‌گه‌ڵ چارەسەركردنى ئەم كێشەيەى ماوەى ڕابردوو كۆمپانياكانى كوردستان بەگشتى دەتوانن وەك كۆمپانياكانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق كارى بازرگانى هاوردە و هەناردەى خۆیان بەشێوەيەكى ئاسايی و ياسايی بەجێ بگەيەنن بەو هيوايەى بڕيارەكە وەك خۆى جێبەجێ بكرێت و كۆسپ و تەگەرەى بۆ دروست نەکرێت.