وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر ڕووداوەکەی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی 70 هاتە دەنگ

بەهۆی ڕووداوێکی تەقینەوەی گوللەی ئارپیچیەک وەزارەتی پێشمەرگە هاتە دەنگ
بەهۆی ڕووداوێکی تەقینەوەی گوللە ئارپیچیەک وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، بەداخەوە ئەمڕۆ لە خولی 89 کۆلێژی سەربازی قەڵاچۆلان لەکاتی مەشقی چەکی کاریگەر کە بەشێک بووە لە پڕۆگرامی خوێندن.
ئەوەشی خستەڕوو، تەقینەوەیەک روویداوە لە ئەنجامدا 3 قوتابیی بریندار دەبن و قوتابییەکیش گیانی لەدەست دا کە سەرجەمیان سەر بە سوپا و وەزارەتی بەرگری عێراق بوون.
وەزارەتەکە پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی وەزارەتی بەرگری عێراق دەکات، بەم بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی وەزارەتی بەرگری عێراق و کۆلێژی سەربازی قەلاچۆلان و خانەوادە و هاوڕێیانیان دەکەین.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هیوای زوو چاک بونەوە بۆ بریندارەکانی ئەم رووداوە نەخوازراوە دەخوازین.