مامۆستایانی خانەنشین 6 مووچه‌ی پاداشت به‌یه‌كه‌وه وەردەگرن

نوێنەری لقی هەولێر یەکێتی مامۆستایانی كوردستان ورده‌كاریی دابه‌شكردنی شه‌ش مووچه به‌سه‌ر خانه‌نشینان بۆ پایته‌خت ده‌خاته ڕوو
دوای ئه‌وه‌ی مامۆستایانی تازه خانه‌نشین بووی سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه مووچه‌ی پاداشتی خزمه‌تیان وه‌رگرت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا خانه‌نشینانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی دیكه مووچه‌ی پاداشتی خزمه‌ت وه‌ربگرن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هەینی قادر، نوێنەری لقی هەولێر یەکێتی مامۆستایانی كوردستان به پایتەخت میدیای ڕاگه‌یاند، ڕه‌زامه‌ندی نیشان دراوه مامۆستایانی خانه‌نشینی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی دیكه هاوشێوه‌ی مامۆستایانی خانه‌نشینی سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان مووچه‌ی پاداشت و خزمه‌ت وه‌ربگرت.
نوێنەری لقی هەولێر یەکێتی مامۆستایانی كوردستان ئه‌وه‌شی بۆ پایته‌خت خسته ڕوو، شه‌ش مووچه به‌یه‌كه‌وه ده‌درێت به مامۆستایانی تازه خانه‌نشین بووی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی دیكه و دوای ته‌واو بوونی ڕێككاره ئیداری و ته‌كنیكییه‌كان ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد، ئێمه له یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان په‌یوه‌ندیمان به فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون كرد و توانیمان ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست بهێنین و دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له نووسراوێكی فه‌رمیدا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی شه‌ش مانگی پاداشتی خزمه‌ت بۆ خانه‌نشینان نیشاندا.