پایتەخت

پارەدانی پسووڵەی خۆراک بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت

پارەدانی پسووڵەی خۆراک بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت
کورتە

شێوازی پارەدانی پسووڵەی خۆراک ئاشکرا کرا

 

پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک بە شێوەی بێ بەرامبەر ڕاگیرا، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو سیستەمەکە بەشێوەی پارەدان کارا بکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە سیامەند نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر لەبارەی دەستپێکردنی خزمەتگوزارییەکان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک ڕاگیرا، لە چەند ڕۆژی داهاتوو خۆتۆمارکردن لە سیستمەکە دەبێتە پارە.

دووپاتیکردەوە، بڕیارە مامەڵەی هاووڵاتییان دەستپێبکاتەوە و بڕی 10 هەزار دیناریش بۆ هەر خزمەتگوزارییەکی وەک؛ زیادکردنی منداڵ، هاوسەر، گواستنەوە و ڕیزکردن وەردەگیرێت.

دەربارەی چۆنیەتی وەرگرتنی پارە لە هاووڵاتییان گووتی: "بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت، ئەو کەسەی خۆی تۆماردەکات کی کارتی هەبێت پارەکە بەم رێگەوە ڕاستەوخۆ بە بەغدا دەچێت".

جەختی لەوەشکردەوە، هەر کەسێکیش کی کارتی نەبێت دەتوانێت کەسێکی دیکە بەکاربهێنیت و بەم شێوازە پارەکە بدات، ئەگەر کەسێک کری کارتی نەبێت یاخود شارەزایی نەبێت دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکات.

 سیامەند نانەکەلی ڕوونیکردەوە، ئەو کەسانەی شارەزاییان نییە ئێمە بەشێوەی نەختینەیی پارەکە وەردەگرین و بەریگەی ئۆنلاین بۆی ڕەوانەی بەغدا دەکەین.

لەبارەی وەرگرتنی پارەی هاووڵاتییان دەڵێت: "پارەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەچێتە سەرهەژماری وەزارەتی بازرگانی عێراق".

02 ئەیلوول 2025 17:28 166
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025