کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت کۆتایی هات

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی وەزارەتە سامانە سروشتییەکان چی بوو؟
کۆبوونەوەی شاندێکی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتیییەکانی هەرێم لە بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت کۆتایی هات.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەگوێرەی زانیارییەکان شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەوەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغدا، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ کۆبوونەوە.
هاوکات، شاندەکە بەسەرۆکایەتی کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان، ئومێد سەباح سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک بەرێوبەری دیکە پێکهاتوون.
لە کۆبوونەوەکەدا، باسی هەنگاوەکانی کۆتایی دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کراوە.
لەلایەکی دیکەوە، کەمێک پێش ئیستا ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆتایی هات و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا نەوت هەناردە بکرێتەوە.