قۆناغی كۆتایی پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر له مانگی 12 ته‌واو ده‌بێت

ناوەڕۆکی کۆتایی هاتنی پڕۆژەی ئاوی هەولێر ئاشکرا دەکرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان زانیاری نوێی له‌باره‌ی كۆتایی هاتن و سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد، قۆناغی كۆتایی پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر له مانگی 12 ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هه‌رێمی كوردستان به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، له كۆتایی مانگی 11 و سه‌ره‌تای مانگی 12ی ئه‌مساڵ قۆناغی كۆتایی پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر ته‌واو ده‌بێت و كۆی ئه‌و پلانه‌ی بۆ پڕۆژه‌كه دانرابوو به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئاری ئه‌حمه‌د ورده‌كاریی قۆناغی كۆتایی سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه‌ی بۆ پایته‌خت خسته ڕوو و گووتی: "له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی پڕۆژه‌كه ئاوی پڕۆژه‌ی فریاگوزاری هه‌ولێر ده‌گاته 40 گه‌ڕه‌كی دیكه‌ی شاری هه‌ولێر و به‌مه‌ش كۆی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه ده‌بنه خاوه‌ن ئاوی هه‌میشه‌یی و كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوییان نابێت".
ناوبراو، سه‌باره‌ت به شوێنی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر له قۆناغیی كۆتایی پێیان ده‌گات باسی له‌وه كرد، له شه‌قامی مه‌خمووره‌وه تا شه‌قامی كه‌ركووك ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی له‌م سنووره ده‌كه‌ونه دیوی ناوه‌وه‌ی شه‌قامی ڕه‌شكین و ئه‌وه‌شی ناو نا هێڵی یه‌كه‌م، هێڵی دووه‌م ده‌كه‌وێته شه‌قامی گه‌زنه و شه‌قامی به‌حركه، له‌وێشه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ شه‌قامی پیرمام و كۆیه، هێڵی سێیه‌می پڕۆژه‌كه‌ش له‌پێش فڕۆكه‌خانه تا شه‌قامی 120 مه‌تری و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و 40 گه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌و سێ هێڵه.
پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر، پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و كار ده‌كات تا كۆتایی ئه‌مساڵ كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكات و له‌ئێستاشدا قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه و ده‌یان گه‌ڕه‌ك له هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی سوودمه‌ند بوونه له پڕۆژه‌كه و گرفتی نه‌بوونی ئاوییان نییه.