پێویستە پارەی مۆلیدەكانتان پاكتاو بكەن

کارەبای سلێمانی لە بارەی پارەی مۆلیدەکان هاووڵاتییان ئاگار دەکاتەوە
ماوەی 5 ڕۆژە سەرجەم گەڕەکەکانی شاری سلێمانی کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێریی و بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانیش هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، سەبات بەو گەڕەكانەی كە چوونەتە نێو پڕۆژەی ڕووناکی و كارەبایان بووە بە 24 كاتژمێریی، پێویستە پارەی مۆلیدەكانیان پاكتاو بكەن.
هۆکاری پاکتاوکردنی پارەی مۆلیدەکات دەخاتەڕوو، چیتر مۆلیدەكانیان كار ناكەن.
ڕێژەی مۆلیدە کوژاوەکانی شارەکە ئاشکرا دەکات، بۆ كردنە كۆی سەنتەری شاری سلێمانی چووەتە ناو پرۆژەی رووناكی و كارەبایان بووە بە 24 كاتژمێری و 602 مۆلیدە كوژاوەتەوە.
لە ڕۆژی 28ـی 8ـی 2025، بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندبوو، تەواوی ئەو گەڕەگانەی نێو سەنتەری سلێمانی كە 5 زۆنە و ژمارەیان 32 گەڕەكە لەگەڵ پرۆژەكانی نیشتەجێبوون کارەبای 24 کاتژمێرییان پێگەیشتووە.