لە ماوەی 3 ڕۆژدا 465,000 مووچەخۆر بە دیجیتاڵی مووچەکانیان وەردەگرن

پڕۆژەی هەژماری من داتای وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی 6 بڵاوکردەوە
دوای ئه‌وه‌ی پاره‌ی ته‌واو بۆ مووچه‌ی مانگی 6ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشت و بڕیاری دابه‌شكردنی درا، هه‌ژماری من ته‌واوی مووچه‌خۆران ئاگادار ده‌كاته‌وه و داتای نوێشی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌ژماری من له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، مووچەی مانگی ئایار خراوەتە سەر هەژماری بانکی سوودمەندانی هەژماری من و ئەم مانگە لە ماوەی 3 ڕۆژدا زیاتر لە 465,000 مووچەخۆر دەتوانن بە ئاسانی و دوور لە نۆرەگرتن لە ڕێی هەژمارەکانییانەوە مووچەکانیان وەربگرن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌كه له فه‌رمانبه‌رانی خانەنشینان، وەزارەتی پەروەردە، تەندرووستی و خوێندنی باڵا كه سوودمه‌ند و به‌شدارن له پڕۆژه‌ی دیجیتاڵی هه‌ژماری من ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرنانه و دوور له ژاوه ژاو مووچه‌كانی خۆیان له‌ڕێگه‌ی ئامێره‌كانی ڕاكێشانی پاره‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من وه‌ربگرن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاند، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 2ی ئەیلولی 2025 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە 4ی ئەیلوولی 2025 کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
جێی باسه پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من، پڕۆژه‌یه‌كی مۆدێرن و سه‌رده‌میانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و كار بۆ به دیجیتاڵیكردنی دابه‌شكردنی مووچه و به بانكیكردنی ده‌كات.