فەرمانبەران لە سلێمانی تووشی سزا دەبن

هەر فەرمانبەرێکی داواکراو سەردانی شارەوانی سلێمانی نەکات تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت
لە دوای دابەشکردنی زەوی بەسەرفەرمانبەراندا سەرۆکایەتی شارەوانی داوایەک ئاڕاستەی فەرمانبەران دەکات و دەڵێت: "سەردان نەکەن لێپیچینەوەتان لەگەڵ دەکرێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی لە لایەن سەرۆکایەتی دەستکرا بە دابەشکردنی زەوی بەشێوەی تیروپشکی ئەلیکترۆنی لە ئێستادا لیژنەکانی دابەشکردنی زەوی هەڵدەستن بە کاری وردبینیکردن بۆ فۆرمی داواکاری بە زەوی فەرمانبەران.
داوایەک ئاڕاستەی فەرمانگەکان دەکات جەختی لەوەکردەوە، داواکارین فەرمانبەرانیان ئاگاداربکەنەوە لەم خاڵانەی خوارەوە:
- ئەگەر فەرمانبەر پێشتر سوودمەند بووە و فۆڕمی پڕکردۆتەوە و زانیاری دروستی نەداوە.
- ئەگەر فەرمانبەری گرێبەست فۆڕمی پڕکردۆتەوە و بەهەڵە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەرزکراوەتەوە بۆ وەزارەتەکەی خۆی.
- ئەگەر فەرمانبەر خزمەتی فعلی ٨ساڵ کەمتر بێت و فۆڕمی پڕکردبێتەوە بە هەڵە و بەسەر لیژنەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیاندا تێپەڕیبێت.
ئەگەر هاتوو هەردوو هاوسەر فەرمانبەربن و هەردوولا فۆڕمیان پڕکردبێتەوە.
شارەوانی سلێمانی دەربارەی ئامادەنەبوونی فەرمانبەران ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بە نوسراوی فەرمی فەرمانگەی پەیوەندیدار ئاگادارمان بکاتەوە بە پێچەوانەوە بەپێی ئەو بەڵێننامەیەی کە پڕی کردۆتەوە لە کاتی پێشکەشکردنی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن.
ڕوونیکردەوە، پێویستە فەرمانبەرانی فەرمانگەکان ڕاستەوخۆ سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی نەکەن بۆلای لیژنەی دابەشکردنی زەوی بەڵکو هەر داواکارییەک یاخود پرسیارێک یاخود کێشەیەکیان هەبێت.
لە کۆتاییدا باس لەوەش دەکات، لیژنەکانی خۆیان ئاگادار بکەنەوە و ئەوانیش بەرزی بکەنەوە بۆ سەرۆکایەتیمان چونکە دەبێتە هۆی لۆد و قەرەباڵغی لە فەرمانگەکەمان.