له عێراق سێ برا به‌یه‌كه‌وه ده‌كوژرێن

له سنووری پارێزگای ئه‌نبار سێ برا به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه له‌لایه‌ن ئامۆزاكانیانه‌وه ده‌كوژرێن
به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆن و له‌مێژینه‌ی پرسی زه‌وی و زار سێ برا له یه‌كێك له پارێزگاكانی عێراق كوژران و ڕووداوه‌كه شه‌قامی عێراقی هه‌ژاندووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، له شارۆچكه‌ی فه‌لوجه‌ی پارێزگای ئه‌نبار سێ برا به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه له‌لایه‌ن ئامۆزاكانی خۆیانه‌وه ده‌درێنه به‌ر ده‌ستڕێژی گووله و ده‌كوژرێن.
میدیاكانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ڕووداوه‌كه كاتێك ڕوویداوه ئه‌و برایانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه چوونه‌ته لای ئامۆزاكانیانه‌وه و ویستوویانه به گفتوگۆ ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ماقه‌ڵه له‌نێوانیاندا ڕووده‌دات و له ئه‌نجامدا هه‌ر سێ برایه‌كه ده‌كوژرێن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، جگه له كوژرانی ئه‌و سێ برایه له‌كاتی ڕووداوه‌كه‌دا چه‌ند كه‌سێك ده‌چنه نێوبژیان به‌ڵام ئه‌وانیش ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌ستڕێژی گووله و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار ده‌بن.