هێزێکی یەکێتی شاسوار عەبدولواحیدی رفاندووە
بەرپرسی رێکخستنی نەوەی نوێ دوای دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید پەیامی هەیە
خۆمان بە کوشتن دەدەین لەسەر کاک شاسوار
پاراستنی گیانی شاسوار عەبدولواحید لە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانییە.
هێزێکی یەکێتی ساشوار عەبدولواحیدی رفاندووە
ئەمانە گوتی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان و سیروان مەنتک، بەرپرسی رێکخستنی نەوەی نوێیە لە هەولێر کە دوای دەستگیرکردنی شاشوار عەبدولواحید پەیامیان بڵاو کردەوە.
دوێنێ شەو، گۆمەکە باش شڵەقا، شاسوار عەبدولواحید بە بڕیاری دادگەی کەتنی سێی سلێمانی دوو، لەسەر فەرمانی ژمارە ٢٥١ کاف ٢٠٢١ لە ساڵی ٢٠٢٥ فەرمانی دادوەر دەستگیرکرا و بڕیار وابوو ئەمڕۆ دادگایی بکرێت، کەچی دادگاییەکەی بۆ ٢١ ئەم مانگە دواخراو و تاوەکو ٢٤ مانگیش دەستبەسەر (تەوقیف) دەبێت.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دوای دەستگیرکردنەکەی، ئەم زانیارییانەی ئاشکرا کرد، بەڵام نە خۆی هۆکاری دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدی ئاشکرا کرد و نە وەڵامی هیچ رۆژنامەنووسێکی دایەوە لەسەر ئەم پرسیارە.
ئینجا شاسوار عەبدولواحید دەیزانی دەستگیر دەکرێت، لەولا و ئەملاو هەواڵەکەی بۆ چوو بوو، بۆیە هەر لە بەغدا و پێش گەرانەوەی ڤیدیۆیەکی تۆمار کردبوو لە ڤیدیۆکە دا دەڵێت، من هەر دەگەرێمە کوردستان ئیعادامیشم بکەن، من نە پیاوم کوشتووە و نە سەروەتی وڵاتم دزیەوە، من هیچم نەکردووە و حزبەی دەسەڵاتدار دەیەوێت بۆ کەمپەینی هەڵبژاردن نەگەڕێمەوە سلێمانی یان تەسلیم بم.
بەدواداچوونم بۆ هۆکاری دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید کرد، کاکە بۆ دەرکەوت سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە، چەندین سکاڵای لە دژ تۆمار کراوە، کەچی دادگایی نەکراوە و دۆسییەکانی داخراون، ئینجا سکاڵاکان بەهۆی پشکەکانی هاووڵاتییان لە چاڤی ڵاند، قەرازی کۆمپانیا و خەڵک، ناوزڕاندن و پەیجی سێبەرن، ئێستا ئەم سکاڵایانە نوێ کراونەتەوە.
یەکێک لەوانەی سکاڵای تۆمار کردووە، شادی نەوزادە، کە لە خولی رابردووی پەرلەمانی کوردستان ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بوو و دواتر پەیوەندی بە یەکێتی کرد، شادی نەوزاد هاتە بەردەم کامێراکان و گوتی، شاسوار عەبدولواحید کامێرای چاودێری لە ژوورەکەم داناوە و بەوهۆیەوە سکاڵای تۆمار کرد.
شاسوار عەبدولواحید ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەرە و دیار نییە، کەی ئازاد دەکرێت.