هاووڵاتییان لە ئەگەری بڕانی کارەبا ئاگادار دەکرێنەوە

ئاگاداری هاووڵاتییانی سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
وەزارەتی کارەبا هاووڵاتییانی هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئاگادار دەکاتەوە لە پچڕانی نەخوازراوی کارەبا.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، وەزارەت هەڵدەستێت بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لەهەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک، ئەم تاقیکردنەوەیە ناوچەکانی ناوەوە و دەرەوەی پڕۆژەی ڕووناکی دەگرێتەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینیە کە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە.
ماوەی تاقیکردنەوەکە ئاشکرا دەکات، لە ماوەی دوو ڕۆژی تاقیکردنەوە بۆهەر پارێزگایەک کە تییایدا هاووڵاتییان کارەبای بەردەوامییان دەبێت.
ووەزارەتی کارەبا ئاگادارییەک دەداتە بە هاووڵاتییان دەڵێت: "لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە".
شایەنی باسە، ئەم تاقیکردنەوەیە لە پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات لە بەرواری 1 و 2ـی ئەیلوول