خۆتۆمارکردن لە پسووله‌ی ئەلیکترۆنی خۆراک دەبێتە پارە

ئه‌مڕۆ دوا واده بوو بۆ خۆتۆماركردن له پسووله‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆراك
حكومه‌تی عێراق پرۆسه‌ی خۆتۆمارکردن لە پسووله‌ی ئەلیکترۆنی خۆراک له كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌وه‌وه ده‌وه‌ستێنێت و له به‌رامبه‌ردا خزمه‌تگوزاری نوێ پێشكه‌شی هاووڵاتییانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆتایی به پرۆسه‌ی خۆتۆماركردن له پسووله‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆراك دێت و پرۆسەی زیادکردنی منداڵ و تۆماری هاوسەرگیری و خزمەتگوزاریی نوێ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقه‌وه بۆ هاووڵاتییان به‌رده‌ست ده‌بێت و ئه‌م گۆڕانكارییه نوێیانه‌ش له كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و ئه‌نجام ده‌درێت و پێشووتر پلانێكی له‌م شێوه‌یه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م گۆڕانكارییه دانرابوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بڵاویكردبووه‌وه، تائێستا له عێراق 37ی ملیۆن هاووڵاتی كه 4 ملیۆن و 602 له‌وانه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن خۆیان له فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی پسووله‌ی خۆراك تۆمار كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، له ڕۆژی 1ی ئه‌یلولی 2025 پرۆسه‌ی خۆتۆماركردن له پسووله‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆراك له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ده‌بێته پاره و گۆڕانكاری گه‌وره له پرۆسه‌كه‌شدا ده‌كرێت.