توركیا فێڵی له عێراق كرد و به‌ته‌واوی ئاوه‌كه‌ی به‌رنه‌دایه‌وه

توركیا به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌برده سه‌ر و له‌گه‌ڵ عێراق له پرسی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو ڕاستگۆ نه‌بوو
دوای ئه‌وه‌ی توركیا به‌ڵێنی دا كه له مانگی ته‌مووز و ئابی ئه‌مساڵدا ئه‌و ئاوه‌ی كه گیراوه‌ته‌وه و گرفتی بۆ عێراق دروست كردووه به‌رده‌داته‌وه، به‌ڵام ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ دوا واده‌ی ئه‌م به‌ڵێنه‌یه و توركیا فێڵی له عێراق كرد و به‌ته‌واوی ئاوه‌كه‌ی به‌رنه‌دایه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز بڵاویكرده‌وه، له پرۆسه‌یه‌كی جیددی و ڕاستگۆیانه‌دا به‌ته‌واوه‌تی عێراق له‌لایه‌ن توركیاوه فریو درا و له كۆی به‌ڵێنی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی 400 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌كدا تەنیا 120 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا به‌ردراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تی فێڵێك بوو له عێراق كرا و قه‌یرانی ئاو درێژه‌ی ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندراوی عێراقی سه‌وز هاتووه، ئه‌گه‌ر عێراق نه‌توانێت پرسی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ توركیا له پرۆسه‌ی دانوستان و لێكتێگه‌یشتندا چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ تووشی قه‌یرانێكی زۆر سه‌ختی ئاو ده‌بێته‌وه و له داهاتوو تووشی كێشه و گرفتی زۆر گه‌وره ده‌بێت.
ڕوانگه‌كه پێیوایه ئه‌م دۆخه بۆ عێراق مه‌ترسیداره و توركیا له‌ڕێی ڕاگه‌یاندراوێكه‌وه له پێشووتردا عێراقی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و ئه‌م پرسه‌ش زۆر مه‌ترسیداری ده‌بێت.