ئه‌مریكا به ده‌یان بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی جێهێشت

ئه‌مریكا سووره له‌سه‌ر چۆڵكردنی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و كاروانی پێش كۆتایی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی خۆی به‌رێوه‌برد
ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له هه‌ڵمه‌تی چۆڵكردنی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و وه‌ك كاروانی پێش كۆتایی به ده‌یان ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگری كه‌لوپولی سه‌ربازی بنكه‌ی جێهێشت و كه‌لوپه‌له‌كانی خۆی گواسته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له جێهێشتنی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و وه‌ك كاروانی پێش كۆتایی زیاتر له 26 ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگری تایبه‌تی خۆی كه پڕ بووه له كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له بنكه‌كه‌ی گواستوویه‌تییه‌وه بۆ شوێنی دیكه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی دوێنێ ئه‌نجامداوه كه پێكهاتوون له هامەر و ئۆتۆمبێلی فڕێدانی مین و کابینە و ده‌یان بارهەڵگری پڕ كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د یه‌كێكه له بنكه هه‌ره گرینگ و گه‌وره‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌م هه‌وڵه بۆ زیادكردنی هێز و ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكایه له هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان.