مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ کۆبوویەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ کۆبوویەوە و باسی شێوازی رێککەوتنەکە کراوە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگی له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ به‌ڕێوه‌برد و به‌یه‌كه‌وه دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانیان له پرسی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ كرد و جه‌خت له ناردنی شایسته داراییه‌كانی كوردستان كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کرد، لە کۆبوونەوەکەدا شانده‌كه دوایین ئەنجامی گفتوگۆکانیان سەبارەت بە بابەتە تەکنیکی و یاساییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ خستەڕوو.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت هاتووه، كه شانده‌كه ئاماژەیان بەوە داوه داتا و زانیاری تەواویان پێشکەش کردووە و ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەبارەی هەموو کێشە و بابەتەکان داوە.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی بڵاوكراوه‌كه‌ی دا نووسیویه‌تی، جەختمان لە گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان و خێراترکردنی ڕێرەوی دانوستان بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن و دابینکردنی مافە دەستووریی و یاساییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.