پایتەخت

لە سبەینێوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

لە سبەینێوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
کورتە

بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان مژدەی نزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە هاووڵاتییان دەدات



کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور، لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەگەرى تۆزێکى سووک هەیە، لە ناوچەکانى کەرکووک و گەرمیان تۆزەکە زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرماش بە 1 بۆ 2 پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ.

سەبارەت بە سبەی دووشەممەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

هەولێر :  41 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک :  40  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان 44 پلەی سیلیزی

31 ئاب 2025 12:22 82
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025