ئەم لینکە بکەنەوە هاک دەکرێن

دوای بڵاوبوونەوەی لینکێکی فۆڕمی هاوکاری دەرچوو بۆ هاککردنی خەڵک بەکار دێت
پۆلیسی گەرمیان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لە لینکێکی ساختە، کە لە ڕێگەیەوە داتا و وێنەی نێو مۆبایلەکان دەدزن.
ئەمڕۆ یەک شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ماوەیەکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و لە چەند گرووپێک لینکێکی ساختەی هاککردن لەژێر ناوی پڕکردنەوەی فۆرمی هاوکاری "تەتەوا" لە ڕێگەی حکومەتی عێراق بۆ کەسانی کەم دەرامەت بڵاوبووەتەوە.
پۆلیسی گەرمیان هاووڵاتییان لەم لینکانە ئاگادار دەکاتەوە، کە زۆرێک لەم لینکانە، کە لەلایەن هەژماری ساختەوە پۆست دەکرێن، دوورن لە ڕاستییەوە و بۆ هاککردنی هەژمارەکانی خەڵک یاخود داتاکانی نێو مۆبایل و کۆمپیوتەرەکان بەکار دەهێننم، کە ئەمەش ڕێگەیەکەی باوی هاککردن و دزینی داتای خەڵکە.
بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەن بە هیچ جۆرێک ئەم لینکانە نەکەنەوە، بۆ ئەوەی بە دوور بن لە هاککردن و دزینی داتاکانیان، وە لە بوونی هەر هەڕەشە و هێرشێکی ئەلکترۆنی، دەتوانن سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نووسینگەی نەهێشتنی تاوانە ئەلکرۆنییەکان بکەن.