پایتەخت

پزیشکەکان بۆ ترەمپ: زۆر قەڵەوی

پزیشکەکان بۆ ترەمپ: زۆر قەڵەوی
کورتە

ترەمپ دەبێتە 80 ساڵ؛ ئەنجامی ڕاپۆرتی پزیشکی لەسەر تەندروستی ئێستای ئاشکرا کرا.

پزیشکەکانی ترەمپ هۆشداری لە دۆخی تەندروستی دەدەن و داوای لێدەکەن کێشی دابەزێنێت.

کۆشكی سپی ڕاپۆرت و ئەنجامی پشکنینە تەندروستییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ناوبراو تەندروستی جێگیرە و توانای دڵ، جەستەیی، سییەکان و دەمارەکان بەشێوەیکی گشتی بەهێزە، لەلای خۆیەوە، شۆن باربابێڵە، پزیشک و کاپتنی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، پشکنینە تەندروستییەکانی ترەمپ "بەبێ کێشە" ئەنجام دران و ترەمپ وەک "سەرۆک و سوپاسالار" توانی ئەنجامدانی سەرجەم ئەرکەکانی خۆی هەیە.

سەرەڕای ئەنجامی ئەرێنی پشکنینەکان، ترەمپی 79 ساڵان کێشی 108 کیلۆگرامە و درێژی باڵای 190 سانتیمەترە، پزیشکەکان دەڵێن، 6 کیلۆی زیادە و ڕێژەی چەوری جەستەی 29.7ـە، لە کاتێکدا پزیشکان جەستەی کەسێکی ئاسایی کە چەوری جەستەی 30ـیە، بە "قەڵەو" لە قەڵەم دەدەن، بۆیە ڕاوێژکاری ڕێگریکردن لە زیادبوونی کێش و ڕێکارەکەکانی دابەزینی کێشیان بۆ دابین کردووە، وەک وەرگرتنی دەرمانی ئاسپرین و زیادکردنی جووڵە جەستەییەکانی.

ترەمپ ئەم مانگە تەمەنی دەبێتە 80 ساڵ و سێ دەرمان بە بەردەوامی بەکار دەهێنێت، دووانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆلێسترۆڵە و ئەوەی دیکەش بۆ ڕێگریکردنە لە جەڵتەی دڵ.

بڵاوکردنەوەی ئەنجامە پزیشکییەکانی ترەمپ لە کاتێکدایە، لە ڕابردوودا دەرکەوتنی مۆرێکی گەورە لەسەر دەستی چەپی پرسیاری زۆری لەبارەی دۆخی تەندروستی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دروست کرد، لە مانگی 1ـی ئەمساڵ کۆشكی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرای کرد، ترەمپ تووشبووی حاڵەتێکە بە ناوی "کەمی خوێنهێنەرە درێژخایەنەکان"، کە کاردەکاتە سەر سووڕی خوێن لە خوێنهێنەرەکان.

30 ئایار 2026 11:53
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026