پارەی مووچە نێردرا

پارەی مووچەی مانگی شەش خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی
کەمێک لەمەوبەر، بڕی یەکەمی پارەی مووچەی مانگی 6ـی فەرمانبەرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ یەک شەممە، بە دیاریکراوی کاتژمێر 10:00ـی بەیانی وەزارەتی دارایی عێراق بری 690 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی 6ـی فەرمانبەران.
جگە لەمەش، وا بڕیارە کەمێکی دیکە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 300 ملیار دیناری دیکە وەک بڕی دووەم دەنێرێت.
هاوکات ئەو فەرمانبەرانەی 'هەژماری من'ـیان هەیە دەتوانن هەر ئەمڕۆ مووچە وەربگرن.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چاوەڕێی پارەکەی بەغدا دەکەین بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 6ـی مووچەخۆرانی هەرێم و هەر کات پارەکە خرایە سەر هەژماری دارایی هەرێم، راستەوخۆ لیستی مووچە بڵاودەکەینەوە.