جووتیارێک لە کاتی کێڵانی زەوی گیانی لەدەستدا

وەرگەڕانی تراکتۆرێک گیانی لە جووتیارێک سەندەوە
جووتیارێک لە خوورماتوو لە کاتی کێڵانی زەوی بە سەختی بریندار بوو و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە ناوچەی داودە سەر بە قەزای خورماتوو، جووتیارێک بە ناوی " تەیمور رێژە" لە کاتی کێڵانی زەوی تراکتۆرەکەی وەرگەڕا و کەوت بە سەریدا و بەسەختی بریندار بوو، بەڵام دوای ناردنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
جێی باسە دوای ئەم ڕووداوە، لەلایەن هێزەکانی لیوای 32ی پێشمەرگە و بنکەی ئاسایش و بنکەی پۆلیسی زینانە توانرابوو جووتیارەکە لە ژێر تراکتۆرەکە دەربهێندرێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.