پایتەخت

ڕێگەی ڕانیە بۆ قەڵادزێ دووساید دەکرێت

ڕێگەی ڕانیە بۆ قەڵادزێ دووساید دەکرێت
کورتە

لە پێناو سەلامەتی هاووڵاتییان ڕێگەی ڕانیە بۆ قەڵادزێ دەکرێتە دووساید

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییانی دەڤەری بیتوێن و پشدەر بڕیارە گرنگەکەی دا، ڕێگەی ڕانیە بۆ قەڵادزێ دووساید دەکات. 

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە دەربارەی بڕیارێکی گرنگی حکومەت بڵاویکردەوە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و کەمکردنەوەی ڕووداوی هاتووچۆ و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتری هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.

بڕیارە گرنگەکەی حکومەت بۆ هاووڵاتییان ئاشکرا دەکات، بە ڕەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی  به ته رخان و خەرجكردنی گوژمه ی سی و دوو ملیار و سێ سه د و حه فتا و دوو مليون و چوار سه د و نه وەد و سێ هه زار دینار به شیوه ی نه ختینه.

باسی لەوەشکرد، لەسەر بوودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بۆ ساڵی 2025 بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی دوو سایدی دەربەندی ڕانیە بۆ ژاراوە.

27 ئاب 2025 21:39 60
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025