پایتەخت

سەڵاح حەسەن: شاسوار عەبدولواحید ئەگەر بێتاوانیش دەربچێت هەر لە زیندان دەمێنێتەوە

سەڵاح حەسەن: شاسوار عەبدولواحید ئەگەر بێتاوانیش دەربچێت هەر لە زیندان دەمێنێتەوە
کورتە

سبەی دانیشتنی دادگەییکردنی شاسوار عەبدولواحید بەڕێوەدەچێت



دووەم دانیشتنی دادگەییکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڕێوەدەچێت، گوتەبێژی دادگەی سلێمانیش زانیاری ورد دەربارەی دادگەییکردنەکە دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە سەڵاح حەسەن، گوتەبێژی دادگەی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەی دووەمین دانیشتنی دادگەییکردنی شاسوار عەبدولواحید، لەسەر سکاڵایەکی شادی ئەنوەر، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان، بەڕێوەدەچێت.

هۆکاری دواخستنی دانیشتنەکە دەخاتەڕوو،  لە دانیشتنی یەکەمی دادگەدا کە لە 21ـی ئاب بەڕێوەچوو، شاسوار عەبدولواحید تۆمەتەکانی ڕەتکردووەتەوە و داوای کرد شایەتحاڵەکانی بانگهێشت بکرێن بۆ سەلماندنی بێتاوانیی خۆی.

ناوبراو جەختیش لەوەدەکاتەوە، بڕیارە لە دانیشتنی سبەینێدا شایەتحاڵەکانی شاسوار عەبدولواحید ئامادەبن.

گوتەبێژی دادگەی سلێمانی دەربارەی ئگەری بێتاوانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ گووتی: "شاسوار عەبدولواحید تەنیا بەم کەیسە تۆمەتبار نییە، ئەگەر سبەی لە کەیسی شادی ئەنوەر بێتاوان دەربچێت، هەر لە زیندان دەمێنێتەوە، چونکە دەبێت بێتاوانیی خۆی لە هەموو ئەو سکاڵایانە بسەلمێنێت کە لەسەری تۆمار کراون".

ماوەی 15 ڕۆژە شاسوار عەبدولواحید لەسەر سکاڵایەکی پەرلەمانتارێکی پێشووی کوردستان دەستگرکراوە.

27 ئاب 2025 16:01 135
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025