هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سووریای نوێ خۆی بۆ پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی ئاماده ده‌كات و ده‌یه‌وێت یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ببات
حكومه‌تی ڕاگوزه‌ری سووریا ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له وڵاته‌كه ده‌ست پێكردووه و به‌شێك له لایه‌نه‌كانی سووریاش له‌ئێستاوه هه‌ڵبژاردنه‌كه به پووچه‌ڵ هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
وا بڕیاره هه‌لبژاردن بۆ په‌رله‌مانی سووریا وه‌ك یەکەم پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل له‌لایه‌ن حكومه‌تی ڕاگوزه‌ری ئه‌و وڵاته‌وه به‌ڕێوه‌بچێت و میدیاكانی سووریاش باس له‌وه ده‌كه‌ن، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌نێوان 15 و 20ی ئەیلوولی 2025 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا لیژنه‌یه‌ك به‌ناوی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا پێكهێندراوه و سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه ده‌كات و ئاماده‌كارییه‌كانی له ئه‌ستۆ گرتووه و هاوكات له نوێترین هه‌وڵیدا 250 كورسی په‌رله‌مانی به‌سه‌ر پارێزگاكانی سووریا دابه‌ش كرد.
له به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سووریا بەرێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵاته‌كه له‌ئێستاوه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به پووچه‌ڵ ناساندووه و ناوی له پرۆسه‌كه ناوه، ناشه‌فاف و نادیموكراسی.
جێی باسه، له كۆتایی ساڵی ڕابردوو حكومه‌تی 50 ساڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌حمه‌د شه‌رع ڕووخا و كۆتایی هات، به سه‌رپه‌رشتی شه‌رع حكومه‌تێكی ڕاگوزه‌ر له وڵاته‌كه پێكهێندرا و له‌ڕێی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌یانه‌وێت ره‌وایه‌تییه‌كی دیموكراسی به حكومه‌تی سووریای نوێی دوای ڕژێمی ئه‌سه‌د بده‌ن.