ئه‌مڕۆ هه‌ولێر داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات

ئه‌مڕۆ داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی عێراق ده‌كرێت
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكات و وه‌زیریی دارایی عێراقیش مووچه‌ی مانگی 6 خه‌رج بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، به‌هه‌موو پێوه‌ر و ئه‌گه‌رێك ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بڕی 120 ملیار دیناره‌كه، كه داهاتی ناوخۆی هه‌رێمه و مه‌رجی ناردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شه ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بكات و ئه‌مه‌ش ڕێككاره‌كانی ناردنی مووچه ئاسانتر ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، دوای راده‌ستكردنی داهاتی ناوخۆ ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق ڕاسته‌وخۆ بڕی پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی مانگی 6ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كات و پاره‌كه ته‌مویل ده‌كرێت و ڕێككاره‌كانی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 6ی مووچه‌خۆرانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی 6ی به مه‌رجی ڕاده‌ستكردنی 120 ملیار دینار له داهاتی ناوخۆی دا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به ڕاسپاردنی ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق تا به زووترین كات مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات.