پایتەخت

د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی: بەکارهێنانی هەر بێغەمبەرێک لە نێو ڕیکلامدا هێڵی سوورە

د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی: بەکارهێنانی هەر بێغەمبەرێک لە نێو ڕیکلامدا هێڵی سوورە
کورتە

گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام لەسەر سووکایەتی پێکردن بە بێغەمبەرێک لە نێو ڕێکلامێکدا هاتە دەنگ

دوای ئەوەی ڕیستۆرانتێک لە نێو ڕیکلامێکدا سووکایەتی بە پێغەمبەری حەزرەتی مەسیح دەکات، گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام کردەوەکە بە هیڵی سوور لە قەڵەم دەدات.

ئەمڕۆ سێشەمە د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام دەربارەی ئەو ڕیکلامانەی سووکایەتی بە ئاینەکان دەکەن بە پایتەخت میدیای راگەیاند، لە ئاینی ئیسلامدا هیچ جۆرە سوکایەتییەک بە ئاینەکانی دیکە لە هەرشێوازێک لە شێوازەکان دروست نییە، بەتایبەتی بە ئامانجگرتن و لێدانی دین ڕێگە پێدراو نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئاینی ئیسلام فێری کردووین ڕێز لە دین و بیروبۆچوونە جیاوازەکان بگرین، ئەگەر کەسێک بە هەر بیانوویەک بیەوێت هەستی بەرامبەری بریندار بکات ڕێگەی پێ نادرێت.

جێگەی باسە، ئێمە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە جەخت دەکەینەوە لە ڕێزگرتن لە یەکتر و پێشێل نەکردنی مافەکان و پێکەوە ژیانی ئاینی و نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان.

گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام پەیامێک دەداتە ئەو شوێنانەی کاری ڕیکلام دەکەن، ئەو کەسەی ڕیکلام دەکات دەبێت لە سنووری دابونەریت و عورفی کۆمەڵگا نەچێتە دەرەوە، دەبێت لە چوارچێوەی خۆیدا بێت زێدەڕۆیی تێدا نەبێت.

دەربارەی ئەو ڕیکلامەی ڕیستۆرانتێکی شاری هەولێر سووکایەتی بە پێغەمبەری حەزرەتی مەسیح دەکات گووتی: "هەر ڕیکلامێک جا موسڵمانێک یاخود مەسیحییەک بەرامبەر پێغەمبەرێک بیکات، هێڵی سوورە جێگەی قبوڵکردن نییە، چونکە ڕێزگرتن لە هەموو پێغەمبەران ئەرکی هەر تاکێککە".

26 ئاب 2025 23:27 118
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025