پایتەخت

لەسەر مۆڵەت پۆلیسێکی هەڵەبجە دەسترێژی گوللەی لە دوو هاوکاری خۆی کرد

لەسەر مۆڵەت پۆلیسێکی هەڵەبجە دەسترێژی گوللەی لە دوو هاوکاری خۆی کرد
کورتە

لەسەر وەرگرتنی مۆڵەت کێشە کەوتووەتە نێوان چەند پۆلیسێکی هەڵەبجە و یەکیان دەسترێژی گوللەی لە دوو هاوکاری خۆی کردووە!

لەسەر وەرگرتنی مۆڵەت، کێشە لە نێوان چەند پۆلیسێکی هەڵەبجە دروست بووە و یەکیان دەسترێژی گوللەی لە دوو هاوکاری خۆی کردووە.

 

ئاکام قوتبەدین، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، دوو پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن کە هاوڕێی یەکن لە سەروەرگرتنی مۆڵەت دەمەقاڵێیان لە نێوان دروست بووە و یەکێکیان، دەسترێژی گوللەی کردووە و دوو لە هاوکارەکانی خۆی بریندار کردووە.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرای کردووە، ئەو دوو پۆلیسی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە گواستراونەتەوە تاوەکو برینەکانیان چارەسەر بکرێت.

 

گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لەسەر رووداوەکەی ڕایگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە دەستیپێکردووە و پۆلیسی دەستدرێژیکار دەستگیر کراوە.

26 ئاب 2025 19:06 170
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025