عێراق غه‌ززه ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه

عێراق ئاماده‌یه هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان كه‌رتی غه‌ززه ئاوه‌دان بكاته‌وه و هاوكاری پێشكه‌ش بكات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماده‌یی نیشاندا كه وڵاته‌كه‌ی هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان به‌شدار بێت له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه و هاوكارییان پێشكه‌ش بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، پێشێلكارییه‌كی ئاشكرا به‌رامبه‌ر دانیشتووانی كه‌رتی غه‌ززه و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌كرێت، كه ئه‌مه دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و ده‌بێت به‌خێرایی هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌شكرد، ده‌بێت به‌خێرایی هاوكارییه مرۆییه‌كان بگه‌یه‌ندرێت به كه‌رتی غه‌ززه و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین پێویستی به فریاگوزاری هه‌یه.
فوئاد حوسێن له كۆتاییدا گووتی: "عێراق ئاماده‌یه به‌شداربێت له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه".
جێی باسه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌و قسانه‌ی له شاری جددەی سعودییە كرد، كه وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه و تاوتوێی دۆخی غه‌ززه‌یان كرد.