30 ملیۆن دینار به قه‌رز ده‌درێته هاووڵاتییان

له‌ڕێگه‌ی بانكه‌وه پاره به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه سیسته‌می وزه‌ی خۆر له ماڵه‌كانیان جێگیر ده‌كه‌ن
ڕۆژ دوای ڕۆژ هاوكارییه‌كانی حكومه‌ت بۆ دابینكردنی سیسته‌می وزه‌ی خۆر زیاتر ده‌بێت و بڕیاره ژماره‌ی بانكه‌كان له 3 بانكه‌وه بۆ 5 بانك زیاد بكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئامانج مه‌حموود، ئه‌ندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاند، تا ئێستا سێ بانك قه‌رز بۆ دانانی سیستمی وزه‌ی خۆر بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌ده‌ن به هاووڵاتیان و له ڕۆژانی داهاتووشدا دوو بانكی دیكه‌ش به‌شدار ده‌بن و قه‌رز ده‌ده‌ن به فه‌رمانبه‌ران بۆ دانانی سیستمی وزه‌ی خۆر، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك خۆی تۆمار بكات ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت له قه‌رزه‌كه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌و قه‌رزه‌ی ده‌درێت دوو جۆرە، بۆ ماڵان حه‌وت ملیۆن تا 30 ملیۆن دیناری عێراقییه، به‌ڵام بۆ پڕۆژه و شوێنه بازرگانییه‌كان له 30 ملیۆن دیناره‌وه تا یه‌ك ملیار دیناره.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شێوازی پێدانی پاره به هاووڵاتییان به‌جۆرێكه كه پاره‌كه به‌ناوی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی داوای جێگیركردنی سیسته‌می وزه‌ی خۆر ده‌كات ده‌درێته ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه كاری دانانی سیسته‌می وزه‌ی خۆره‌كه ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ورد و چڕ كار بۆ دانانی سیسته‌می وزه‌ی خۆر ده‌كرێت، چونكه ئه‌م سیسته‌مه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر كه‌رتی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رهه‌مهێنانی له ڕێگه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه ده‌بێت و پرۆسه‌كه ته‌واو سه‌رنجڕاكێش و بێ وێنه‌یه و ده‌یان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ئه‌رێنی هه‌یه.