بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 6 درا

مەرجی ناردنی مووچەی مانگی 6 چییە؟
کەمێک پێش ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 6 بە مەرج دا.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاری لە ناردنی مووچەی مانگی 6ــی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە مەرجدا و دەڵێت: "پێویستە پێشوەختە بڕی 120 ملیار داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان تەمویلی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بکرێت".
لەمبارەیەوە دوێنێ، مووسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە ناردنی مووچە دەدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی مانگێکە شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا کۆبوونەوەکانییان لەسەرچارەسەرکردنی کێشەکان بۆ ناردنی مووچە بەردەوامە.
جێگەی باسە، لە سێشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی داوە کە هەرکاتێک پێداویستییەکانی ناردنی مووچە ئامادە بکرێت وەزارەتی دارایی فیدراڵ مووچە تەمویلی هەرێمی کوردستان بکات.