من لێره‌م و وه‌رن بمگرن
هێزه‌كانی یه‌كێتی له لاله‌زارن و لاهور شێخ جه‌نگیش ده‌ڵێت: "من لێره‌م و وه‌رن بمگرن"
من لێره‌م و وه‌رن بمگرن: ئایا لاهوری شێخ جه‌نگی ده‌ستگیر ده‌كرێت و له سلێمانی چی ده‌گوزه‌رێت؟
ئه‌م ئێواره‌یه دۆخی سلێمانی نائاسایی خۆی نواند و ته‌واوی بازگه‌كان داخران، دواتر ده‌ركه‌وت بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل ده‌رچووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی دژه تیرۆر و كۆماندۆ و ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتی كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و به بڕیارێكی پێشوه‌خته په‌لاماری لاله‌زار و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی لاهوری شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل و سه‌ركرده‌ی پێشووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان دا و له‌وێ جێگیر بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پێش گه‌یشتنی ئه‌م هێزانه، هێزه ئه‌منییه‌كان كۆنتڕۆڵی هه‌ر سێ بازگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی سلێمانی ئه‌وانیش عەربەت، تاسڵوجە و مێرگەپانیان كرد و له ئاسمان به هه‌لیكۆپته‌ر چاودێری بازگه‌كان ده‌كرا و ئاسته‌نگی بۆ هاتووچۆ دروست بوو و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌تده‌توانی بچینه نێو سلێمانی.
له كاردانه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌دا لاهور شێخ جه‌نگی له لاله‌زاره‌وه ڕایگه‌یاند، من لێره‌م و وه‌رن بمگرن. ئاراس شێخ جه‌نگی برایشی له بڵاوكراوه‌یه‌دا گووتی: کە بیستم یەکێتی نوێ هێزی بڵاوكردووه‌ته‌وه بە کارێکی خراپم زانی، چونكه ده‌بێته هۆی ئەوەی کە سلێمانی و دەورووبەری بچێتە دۆخێکی نەخوازراوه‌وه، داوا لە سەرانی یەکێتی نوێ دەکەم کە ئەم هێزانە بگەڕێننەوە شوێنەکانی خۆیان، چونکە بەرپرسیارییەتی هەر ئەگەرێک ده‌كه‌وێته ئەستۆی ئەوان.
ئێستاش دۆخی شاره‌كه به‌ته‌واوی ئاڵۆزه و بڕیاری ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی ده‌رچووه و نازاندرێت له كاتژمێره‌كانی داهاتوو چی ڕووده‌دات و هاوكێشه‌ی سیاسی چی به‌سه‌ر دێت.