پایتەخت

فۆتۆگرافەرێکی ڕۆیتەرز بەهۆی کوشتنی ڕۆژنامەنووسانی غەززە دەستی لە کار کێشایەوە

فۆتۆگرافەرێکی ڕۆیتەرز بەهۆی کوشتنی ڕۆژنامەنووسانی غەززە دەستی لە کار کێشایەوە
کورتە

فۆتۆگرافەرێکی ئافرەتی ئاژانسی ڕۆیتەرز لە بەرامبەر کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە کارتە ڕۆژنامەنووسیەکەی دڕاند



دوای 8 ساڵ کارکردن لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەزر، فۆتۆگرافەرێک وەک ناڕەزایی لە مردنی ڕۆژنامەنووسەکانیان لە غەززە دەستی لە کار کێشایەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ڤالێری زینک، فۆتۆگرافەری کەنەدی کارتی ڕۆژنامەوانییەکەی دڕاند و ڕایگەیاند، کە مەحاڵە بەردەوام بێت لە کارکردن لەگەڵ ڕۆیتەرز بەهۆی ڕۆڵی ئاژانسەکە لە پاساوهێنانەوە و ئاسانکاری بۆ کوشتنی سیستماتیکی 245 ڕۆژنامەنووس لە کەرتی غەززە.

ڤالێری زینک ڕەخنەی تووندی لە ئاژانسی ڕۆیتەز گرت و ڕایگەیاند، دوای کوشتنی ڕۆژنامەنووس ئەنەس ئەل شەریف لە غەززە و تۆمەتبارکردنی لەلایەن ئیسرائیلەوە وەک"تیررۆرست"، کە گوایە ناوبراو فەرماندەی شانەیەکی حەماس بووە و "خۆی وەک ڕۆژنامەنووسی کەناڵی ئەلجەزیرە نیشان داوە، ئاژانسی ڕۆیتەزیش بەرگری لەم دەنگۆیانە کردووە و هاوڕای ئیسرائیل بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ 25-8-2025،  لە هێرشێکی درۆنی خۆکوژی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونسی باشووری کەرتی غەززە، هەر یەکە لە حوسام میسری کامێرامانی رۆیتەرز، محەممەد سەلامە کامێرامانی جەزیرە، مەریەم ئەبو دەقە کە لەگەڵ ئاژانسی ئیندیپێندنت و عەرەبیە و ئاسۆشیەتدپرێس کاری دەکرد، لەگەڵ مەعاز ئەبو تەها ڕۆژنامەوانی تۆڕی 'ئێن بی سی' ئەمریکی لەگەڵ ئەحمەد ئەبوو عەزیز و 15 کەسی دیکە کوژران.

26 ئاب 2025 15:27 14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025