لەژێر فشار و ئەشکەنجە دانپێدانان به لالهزار بڵاودهكرێتهوه

سیناریۆیهكی داڕێژراو ئامادهكراوه و لەژێر فشار و ئەشکەنجە دانپێدانان به لالهزار بڵاودهكرێتهوه: بۆ یهكهمجار پایتهخت میدیا وردهكارییهكهی ئاشكرا دهكات
سەرچاوەیەکی ئاگاداری ناو دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی بە پایتەختی ڕاگەیاند،کە یەکێتی سەرقاڵی داڕشتنەوەی سیناریۆیەکە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو تاوانە مرۆڤایەتی و نایاساییە خوێناوییەی لە 22ـی ئاب لەناو جەرگەی سلێمانی ئەنجامیدا، جێی ئاماژەپێدانە سیناریۆکەی یەکێتی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی بەشێک لە گیراوانی ڕووداوەکەی لالەزارە کە لە ژێر ئەشکەنجە و بە زەبری ترس و تۆقاندن دانپێدانانیان پێکراوە.
سەرچاوەکە گووتیشی بۆ ئەم مەبەستە و پیلانی یەکێتی هەموو هێزی میدیایی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ داپۆشین و لەبیربردنەوەی ئەو تاوانە ئینسانییەی ئەنجامی داوە دژی خەڵک و گەنجەکانی سلێمانی، کەچی سەرکەوتوونەبوون، هەر بۆیە بافڵ تاڵەبانی پەنای بردۆتە بەر بیرۆکەی سینارۆی ساختە و دانپێدانانی بەزۆر.
بەپێی زانیارییەکان، لە سەرجەم گرووپەکانی وەتساپ و فەیسبووکی یەکێتی کە وەک ئاگاداری نامە و رێنمایی بۆ ئۆرگانەکانی یەکێتی و سایت و پەیج و میدیا فەرمی و نافەرمییەکان نێردراوه، ئاگادارکراونهتهوه تاکو ئامادەکاری دەست پێبکەن بۆ سەرخستنی سیناریۆکە لە راگەیاندنەکان و ئاماژە بەوە بدەن کە پیلانیک دژی دەباشان لە ئارادا بووە، پیلانەکە وا دارێژراوە لە دانپێدانانەکە کە گوایە هەوڵ دراوە بافڵ تاڵەبانی تیرۆر بکرێ و کودەتایەک لەناو یەکێتی دروست بکرێ.
ئەو سەرچاوەیەی کە زانیارییەکانی بۆ پایتەخت پشتڕاستکردەوە ئاماژەی بەوەشکرد، کە یەکێتی بە نیازە باس لەو چەک و کەلوپەلە سەربازییانە بکات کە دەستیان بەسەرداگیراوە گوایە لە دەرەوەی سنووری یەکێتی ئەو چەکانە هاتوونەتە ناو سلێمانی و لالەزار، بەڵام لە راستیدا ئەو کەرستە سەربازیانەش هەر هی یەکێتین و بۆ سیناریۆ ساختەکەیان بەکاری دەهێنن.
جگە لەمەش یەکێتی بە نیازە چەند کەس و لایەن تێبوهبگلێنێت لەنێو سیناریۆ و پیلانەکەیدا بە ئامانجی پەردەپۆشکردنی کارەساتە خوێناوییەکەی لالەزاری سلێمانی و هەروەها ڕاکێشانی هەست و سۆزی بەشێک لە خەڵک.
جێی باسە لە بەشێکی دیکەی دانپێدانانە ساختەکەی یەکێتی باس لەوە دەکرێت کە نیازی ئەوە هەبووە لە تەواوی شار و شارۆچکەکان لە یەک کاتدا هێرش بکرێتە سەر یەکێتی و هەروەها سەر ماڵی قوباد تاڵەبانی لە هەولێر و دام و دەزگا حزبی و حکومیەکان.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانج لەو سیناریۆیانە کە بە نیازن لە دانپێدانەنەکان جێگای بۆ بکەنەوە، لەلایەک بۆ تەسفیەکردنی بنەماڵەی شێخ جەنگی و ئەو کەسانەیە کە بیرورایان جیاوازە لەگەڵ بافل تاڵەبانی و لەلایەکی تر رێگا خۆشدەکەن بۆ تەسفیە کردنی کەسانی ناوخۆی یەکێتی و یەکێتییە کۆنەکان، کە لەکاتی بڵاوکردنەوەی دانپێدانان و رۆژانی داهاتوو گەواهیدەری ئەم راستیانە دەبین.