دەیان هەمەڕ ڕەوانەی گوندەکەی برایمە سوور کرا

سەرچاوەیەکی تایبەت به پایتهخت میدیای ڕاگهیاند، دەیان هەمەڕ ڕەوانەی گوندەکەی برایمە سوور کراوه و دۆخی ڕانییهش ناجێگیره
دوا بەدوای دەستگیر کردنی لاهور شێخ جەنگی هێزێکی زۆر ڕەوانەی گوندەکەی برایمە سوور کراوە کە کەسایەتییەکی نزیکه له لاهور شێخ جهنگی.
ئێوارهی ئهمڕۆ دووشهممه سەرچاوەیەکی تایبەت لە ڕانیە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، زیاتر لە 25 هەمەڕ ڕەوانەی گوندەکەی برایمە سوورکراوە و بەڵام لە ئێستادا لە نزیک ماڵەکەی برایمە سوورن.
دەربارەی هێزە چەکدارەکان ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هێزەکان لە فەرماندەیی نزیک لە ڕانیە و ماونەتەوە دەڤەرەکەیان چۆڵ نەکردووە.
هەر ئەمڕۆ برایمە سوور کە کەسایەتییەکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگییە بڵاویکردەوە، هێزێکی یەکێتی بەنیازە هاوشێوەی لاهور هێرش بکاتە سەر ماڵەکەم.