پایتەخت

دەستەی مافی مرۆڤ: لە نزیکەوە لاهور شێخ جەنگی دەبینین

دەستەی مافی مرۆڤ: لە نزیکەوە لاهور شێخ جەنگی دەبینین
کورتە

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ورده‌كاریی بینینی لاهور شێخ جه‌نگی له‌ زیندان و دوایین پێشهاته‌كانی بۆ پایته‌خت میدیا خسته‌ڕوو

لە دوای ئەوەی لاهور شێخ جەنگی کەسایەتی دیاری سیاسی کورد دەستگیر کرا، گوتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ دەربارەی سەردانیکردنی لە نێو زینداندا ڕوونکردنەوە دەدات.

 

ئەمڕۆ دووشەممە سلێمان موحسین، گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەربارەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سەردانیکردنی لاهور شێخ جەنگی بە پایتەخت میدیای راگەیاند، داوامان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی کردووە تا سەردانی لاهور شێخ جەنگی بکەین و لە نزیکەوە ببینین.

 

جەختی لەوەشکردەوە، دەمانەوێت لە سەردانەکەدا چاومان بەو کەسانەش بکەوێت کە لەگەڵ ئەودا دەستبەسەر کراون.

 

شوێنی دەستبەسەرکردنەکەی لاهور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات، لە ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەرە.

 

گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەربارەی وەڵامی داواکاریی دەستەکە ئەوەی خستەڕوو، پێیان گووتووین لە ماوەیەکی نزیکدا وەڵامتان دەدەینەوە.

 

دەربارەی ڕەوشی تەندروستی لاهور شێخ جەنگی گووتی: "ئێمە تەنیا بە بینینی ڕاستەوخۆ دڵنیا دەبینەوە لە ڕەوشی تەندروستی".

 

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 22ــی 8 لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل لە دوای شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانی دووپشک، کۆماندۆ و دژە تیرۆر دەستگیر کرا.

25 ئاب 2025 19:58 5
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025