ئەو کۆدانەی لە سۆشیال میدیا بۆتان دێتەوە بە خەڵکی مەدەن

هۆشداری به خانمان دهدرێت، كه لهڕێگهی سۆشیال میدیا و بهناوی ههلی كارهوه ههڵنهخهڵهتێندرێن
ماوەیەکە هەڵخەڵەتاندنی خانمان لە ڕێگەی بەیجی هەلی کاری ئۆنلاینەوە بووەتە دیاردە و بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان لە هەولێر هۆشداری دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە سەفین تاهیر، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان لە هەولێر دەربارەی نوێترین دیاردەی هەڵخەڵەتاندن بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، چەند حاڵەتێک تۆمارکراوە کە خەڵک لە رێگەی پەیجەکانی هەلی کار بە ئۆنلاین هەڵدەخەڵێندرێت، ئەمە نوێترین حاڵەتە کە ڕوویداوە.
سەفین تاهیرداوایەک ئاڕاستەی خەڵک دەکات و دەڵێت: "سۆشیال میدیا بەشێوەی ڕاست بەکار بهێنن، ئاگاداری ئەو لینکانە بن کە بۆتان دێت و بەهیچ شێوەیەک مەیکەنەوە".
باسی لەوەشکرد، ئەو کۆدانەی لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە بۆتان دێتەوە هەر هەر کەسێک داوای کرد بۆیان مەنێرن.
مامەڵەکردنی لایەنی پەیوەندیدار لەگەڵ ئەو پەیجانەی خەڵک هەڵدەخەڵەتێنن ئاشکرای دەکات، هەر کەسێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدۆی خەڵک بکات دەستگیر دەکرێت، تا ئیستاش خەڵکێکی زۆر لەسەر ئەم بابەتانە دەستگیر کراون.
ئەوەشی خستەڕوو، بابەتی تەکنەلۆجیا هەموو ناوچەکانی گرتووەتەوە و کۆمەڵێک کەسیش بەم هۆیەوە تووشی گرفت بوون.
دەربارەی ئەو کەسانەی ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە جەختی لەوەکردەوە، لە رێگەی پۆلیس و ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتییەکەمان سکاڵا تۆمار بکەن.
پێشووتریش، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان لە هەولێر هۆشداری دابوو بە خانمان دەربارەی ناردنی سیڤی بۆ ئەو پەیجانەی بەناوی هەلی کاری ئۆنلاینەوە خانمان هەڵدەخەڵەتێنن و وێنە و زانیارییە تایبەتەکانیان دەبەن.