فەرماندەیەکی لالەزار دەربازبوونی خۆی و 17 کەسیدکەی ئاشکرا کرد

بە زیرەکترین شێوە فەرماندەیەکی لالەزار فێڵی لە هێزەکانی یەكێتی کردووە و خۆی و 17 کەسی دیکەی دەرباز کردووە
ڕۆژنامەنووسێک چیرۆکی دەربازبوونی فەرماندەیەکی لالەزاری لەگەڵ 17 کەسی دیکەی ئاشکرا کرد، کە بە تەکنیکێکی زۆر جیاواز توانیویانە فێڵ لە هێزەکانی یەکێتی بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، هانا چۆمانى ڕۆژنامه‌نووس لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، ئەحمەد ئەسەف هەورامی، فه‌رمانده‌یه‌ى لاله‌زار لە چاوپێکەوتنێکدا پێی ڕاگەیاندووە: "17 کەسم بەته‌كنیكێكى جیاواز دەربازکرد به جلوبه‌رگى هێزه‌كانى كۆماندۆوه به بێ ئەوەی هیچ كام له‌هێزه‌كانى به‌رامبه‌ر هه‌ستمان پێبكه‌ن."
لە نێو ئە‌و 17 كه‌سه‌ى كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده هه‌ورامییه‌كه‌ى لاله‌زاردا بوون، ئاسۆ شێخ جه‌نگى براى لاهورى شێخ جه‌نگى بووه.
هاوکات سەربارەت بە دوای دیداری لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی، ئەحمەد ئەسەف هەورامی گووتی: "دواینجار کاک لاهورم بینی، کاتژمێر دووى شەو بوو، ئیدی ماڵ‌ئاوایم لێ کرد و چوومە ساتری خۆم".
ئەم فەرماندەیە جەختیش دەکاتەوە: "کە ئەگەر ئەوانەی لە شەڕەکە بوون، مودەڕەعە و دەبابەیان پێ نەبواییە، باوک و باپیریشیان نەیاندەتوانی بێنە نێو لالەزار، چونکە هەموویان باش دەناسم بایی چەندن و تەڵەبەی خۆم بووم، هاوکات سێ کاتژمێر و 20 خولەک بە 6 ئاڕ بی جی و 10 ڕومانه و ئێم فۆڕ شەڕمان بەرامبەر جۆرەها باجە رو تانک کرد".