پایتەخت

367 پارچە زەویی دیکە بەسەر فەرمانبەرانی دهۆک دابەشدەکرێت

367 پارچە زەویی دیکە بەسەر فەرمانبەرانی دهۆک دابەشدەکرێت
کورتە

سەدان پارچە زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت

367 پارچە زەویی دیکە بەسەر فەرمانبەرانی دهۆک دابەشدەکرێت

پارێزگاری دهۆک ئامادەکردنی 367 پارچە زەوی دیکەی لە پارێزگاکە بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، 367 پارچە زەویی دیکە لە هەر چوار شارەوانییەکەی سەر بە پارێزگای دهۆک ئامادەکراوە و بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت.

پارێزگاری دهۆک لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، ڕاستە ژمارەی ئەو زەوییانەی دابەشی دەکەین زۆر نین، بەڵام نامانەوێت فەرمانبەران چاوەڕێ بکەن، هەر کە زەوییەکە ئامادەبوو ئەگەر کەمیش بێت دابەشی دەکەین و چاوەڕێ ناکەین ژمارەی زەوییەکان بگاتە 10 هەزار پارچە زەویی ئینجا دابەشی بکەین، وە دوای هەفتەیەک زەوییەکان تاپۆ دەکرێن و بە ناوی سوودمەندبووەکە دەکرێت.

سەبارەت بەو شوێنانەی زەوی تێیدا دابەش دەکرێت، عەلی تەتەر گووتی: "زەوی لەناو سەنتەری شار نەماوە و ئێستا ئەو گوند و شوێنانەی نزیکی دهۆکن، زەوییەکانیان لێ دابەش دەکەین."

25 ئاب 2025 13:03 4
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025