مەرجەکانی خۆتۆمارکردنی کۆمپانیاکانی حەج و عەمڕە لە سیستمی ئۆنلاین بڵاکرایەوە

پێویستە کۆمپانیاکانی بەشدار لە وەرزی حەجی 2026 خۆیان لە سیستمی ئۆنلاین تۆمار بکەن
لە راگەیندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان داوا لەو کۆمپانیانە دەکات کە خوازیارن بۆ وەرزی حەجی ساڵی 2026 داواکاری پێشکەش بکەن, پێویستە خۆیان لە سیستمی ئۆنلاین تۆمار بکەن و پاشان لە رێگەی لێژنەیەکەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت بە گوێرەی دەرچوون ناوەکانیان لە سیستەم بۆ تیروپشک بەرز دەکرێنەوە.
مەرجەکانی خۆتۆمارکردنی کۆمپانیاکان:
1 - تەنیا ئەو کۆمپانیایانەی لە بواری (حەج و عومرە) کار دەکەن، مافی پێشکەشکردنی داواکاریان هەیە.
2- کۆمپانیاکانی بواری عومرە بۆیان هەیە داواکاری پێشکەش بکەن بە مەرجێک هەر کۆمپانیایەک لە ماوەی ساڵی 2024 تا سەرەتای ساڵی 2025 هەشت گەشتی عومڕەی ئەنجام دابێت، پێویستە سەرجەم (دخولییە و خارجییەی)، سعودیی سکان بکات، لە سیستەم دایبنێت و بە ڕێژەی 8% بەشدار دەبن لە تیروپشک بە لەبەرچاوگرتنی هەموو مەرجەکان.
3- کۆمپانیای حەج و عومرە ئەگەر ساڵێک بەسەر دامەزراندنیان تێپەڕ نەبووبێت، ناتوانن بۆ وەرزی حەجی 2026 داواکاری پێشکەش بکەن.
4- ئەو کۆمپانیایانەی کە خۆیان تۆمار دەکەن پێوستە پاکانەیان هەبێت، سکان بکرێت و بخرێتە نێو سیستەم.
5- پێویستە کۆمپانیا پشتگیری کۆمەڵەی کۆمپانیاکان بێنێت کە بەردەوامە لە کارکردن و سکان بکرێت بۆ سیستەم.
6 - نابێت کۆمپانیا سزا درابێت لە ماوەی ساڵی 2025 تا ڕێککەوتی ئەنجامدانی تیروپشک، وە هیچ جۆرە سزایەک و ئاگارکردنەوەیەکی وەرنەگرتبێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە.
7- نابێت داواکار لە ساڵی ڕابردوو لەلایەن دەزگا قەزاییەکان و نەهێشتنی تاوان هیچ سزایەکی یاسایی وەرگرتبێت.
8- نابێت تەمەنی داواکار لە 63 ساڵ زیاتر بێت، واتا لەدایکبووی 1-7-1962 بەرەو سەرەوە نەبێت.
9 - هەر کۆمپانیایەک دەبێت بەڵێن نامەی دادنووسی لە بەشی کاروباری یاسایی و گرێبەستەکان لە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕە بدات و بە سکان بیخاتە نێو سیستەم، کە پابەند دەبێت بە گشت ڕێنمایەکان، بە پێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر بە هەر ڕێکارێکی یاسایی کاڕگێری.
10 - سەبارەت بەو کۆمپانیایانەی بە ڕێگەی وشکانی هاووڵاتییان دەگوازنەوە بۆ وڵاتانی عەرەبستانی سعودییە، دەبێت زۆر شارەزار بن و تەمەنیان لە 60 ساڵ زیاتر نەبێت.
11- پێویستە هەر کۆمپانیایەک ژمارەی دیجیتاڵی upnـی خۆی و کۆمپانیاکە تۆمار بکات.
12 - لێژنەیەک پێکدێت لە بەڕێوەبەرایەتی هەج و عەمرە بەئەندامییەتی لێپرسراوی هەر نووسینگەیەک لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تایبەت بە سنووری خۆیان بۆ چاوپێکەوتن.
13 - دوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتن، لەلایەن لێژنەی تایبەت هەڵسەنگاندنی تۆمارکراوان دەبێت ڕێژەی 75%ـی نمرە بەدەست بێنێت ئینجا مافی بەرزکردنەوی بۆ تیروپشک دەبێت.