ڕێگە نادرێت هیچ کەسێک لاهور شێخ جەنگی ببینێت

برای لاهور شێخ جەنگی بۆ یەکەمجار زانیاری لەبارەی دۆخی تەندرووستی براکەی ئاشكرا دەکات
دوا بەدوای شەڕەکەی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو، لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل دەستگیرکرا و ڕێگە بە هیچ کەسێکیش نادرێت سەردانی بکات یان بیبینێت.
ئاراس شێخ جەنگی لە بارەی دۆخی براکەی ئاشکرای کردووە، کە دۆخی تەندرووستی لە زیندان باشە، بەڵام ڕێگە نادرێت هیچ کەسێک سەردانی بکات.
هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بارەگای ئاسایشی، لاهور شێخ جەنگی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ کەسوکارەکەی ئەنجامداوە و پێی ڕاگەیاندوونم کە لە زیندان ڕووبەڕووی هیچ جۆرە ئەزییەت و سوکایەتی و ئەشکەنجەدان نەکراوەتەوە.
جێی باسە هەر ئەمڕۆ، ئاراس شێخ جەنگی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، لەلایەن گروپێکی چەکداری کۆماندۆوە، دەست بەسەر ماڵەکەیدا گیراوە و تاڵانی دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزه ئهمنییهكانی سلێمانی و چهكدارانی دووپشکی سەر بە لاهور شێخ جهنگی، سهرۆكی بهرهی گهل، ڕوویدا و بەهۆیەوە چەندین کەس کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون، هاوکات لاهور شێخ جهنگی و دوو برای خۆی، لەگەڵ 200 کەسی دیکە دەستگیرکران.