ڕۆژانە سەگە بێلانەکان نەشتەرگەری لە خستنی زاوزێیان بۆ دەکرێت

شارهوانی ههولێر بهردهوامه له پرۆسهی گرتنی سهگه بێلانهكان
لە پێناو پاراستنی ئاژەڵەکان هەڵمەتی گرتنی سەگە بێلانەکان چەندین مانگە بەردەوامە، شارەوانی هەولێر دەڵێت: "ڕۆژانە نەشتەرگەریییان بۆ دەکەین".
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەربارەی گرتنی سەگە بێلانەکان ڕایگەیاند، هەڵمەتی گرتنی سەگە بێلانەکان بەشێوەیەکی فراوان لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی دەستیپێکردووە.
داتای گرتنی سەگەکان دەخاتەڕوو، ڕۆژانە 30 تا 40 سەگی بێلانە ڕەوانەی شەڵتەر دەکرێن و هەروەها لەلایەن ڤێتێرنەری هەولێر.
دەربارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆییان ئەوەشی خستەڕوو، 10 بۆ 15 سەگ ڤاکسین دەکرێن و نەشتەرگەری لە خستنی زاوزێ دەکرێن، دوای ئەوە، ڕەوانەی ناو ژینگەی خۆیان دەکرێنەوە بە جۆرێک تاوەکو ئێستا زیاتر لە 9000 سەگی بێلانە دوای نەشتەرگەری و وەرگرتنی ڤاکسین ئازاد کراون و مەترسیان لەسەر ژیانی خەڵک نەماوە.
شایەنی باسە، لەگەڵ کردنەوەی شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەکان تاوەکو ئێستا 18 هەزار سەگی بێلانە لەناو شاری هەولێر کۆکراوەتەوەو ڕەوانە شەڵتەر کراوە.
لە کۆتایی بڵاوکراوەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە، لەلایەن ستافی شەڵتەرەوە ڕۆژانە نزیکەی 8 بۆ 10 تۆن خۆراک دەدرێت بە سەگە بێلانەکان و چاودێری تەندروستیان دەکرێت.