پایتەخت

بە نووسراوی فەرمی داوای داخستنی چاڤی لاند دەکرێت

بە نووسراوی فەرمی داوای داخستنی چاڤی لاند دەکرێت
کورتە

شاسوار عەبدولواحید بڕى دوو ملیار دینارى باج قەرزارە و سکاڵای لە دژی تۆمار کرا

 

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى باجەکان و خانووبەرەى میرى، بەتۆمەتى "نەدانى باج" سکاڵاى لەسەر شاسوار عەبدولواحید  تۆمارکردووە و داواى داخستنى چاڤى لاندى کردووە.

بە گوێرەی نووسراوێک کە بۆ قایمقامییەتى سلێمانى نێردرابوو لە 21ـى مانگی 7ـی ئەمساڵ و واژۆی کەمال تەیب، بەرێوەبەرى گشتیى باجەکانی لەسەرە، تێیدا هاتووە، کە چەندین جار خاوەن کۆمپانیای چاڤى بۆ وەبەرهێنانى گەشتیارى ئاگادارکراوەتەوە، کە ناو و ناونیشانى لەنووسراوى بەڕێوەبەرایەتیى گەورە باجدەران ژمارە هەزار و 394 لە 15ـى تەمموزى 2025 دا هاتووە و داوای لێکراوە باج بدات، بەڵام تا ئێستا ئەو باجەى کە بەیاسا لەسەری چەسپاوە پاکتاونەکردووە.

ڕێژەی ئەو باجەی کە لەسەر خاوەنی کۆمپانیایەکە، شاسوار عەبدولوحید، سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ هەیە، بریتییە لە دوو ملیار دینارى باج قەرزارە و جارى دیکەش ئاگادارکراوەتەوە و پاکتاوى نەکردووە.

لە نووسراوەکەدا بەڕێوەبەرى گشیتى باحەکان، داواى لە قایمقامییەتى سلێمانى کردووە بەگوێرەى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران، ژمارە 13 لە 7ـى ئابى 2019 شوێنەکە، واتە چاڤى لاند دابخات و هەفتەی ڕابردووش، لەرێگەى پارێزەرەکەیانەوە سکاڵایان لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار کرد.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە 13-8-2025 شاسوار عەبدولواحید لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی، لەسەر ئەو سکاڵایانەی لەسەری تۆمار کرابوون، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیر کرا، بەپێی نووسراوێکی دادگا، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە کە لەسەر سکاڵای ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کورستان بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن بووە و وا بڕیارە ڕۆژی 28ـی ئەم مانگە، داگەیی بکرێت.

24 ئاب 2025 13:16 7
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025