پایتەخت

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی جەدید: بافڵ تاڵەبانی بۆ سەرکوتکردنی نەیارانی خۆی کەڵک لە دەزگا ئەمنییەکان وەردەگرێت 

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی جەدید: بافڵ تاڵەبانی بۆ سەرکوتکردنی نەیارانی خۆی کەڵک لە دەزگا ئەمنییەکان وەردەگرێت 
کورتە

ڕۆژنامەیەکی عەرەبی بافڵ تاڵەبانی تۆمەتبار دەکات بەوەی بۆ بەدەستهێنانی دەنگ لە هەڵبژاردنی داهاتوو پەلاماری نەیارانی دەدات

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی جەدید: بافڵ تاڵەبانی بۆ سەرکوتکردنی نەیارانی خۆی کەڵک لە دەزگا ئەمنییەکان وەردەگرێت 

ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگی عەرەبی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەوە تۆمەتبار دەکات، کە ناوبراو بۆ سەرکوتکردنی نەیارانی خۆی کەڵک لە دەزگا ئەمنییەکان وەردەگرێت. 

شەڕی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل بە تەواوی میدیا کوردی و عەرەبییەکانی تەنیوە، بەجۆرێک کە هەندێک لە میدیا عەرەبییەکانی عێراق بە وردی سەرنجیان خستووەتە سەر شەڕەکە و لێکدانەوەی بۆ دەکەن، هەر لەمبارەیەوە ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، بافڵ تاڵەبانی دەزگا ئەمنییەکان بۆ مەبەست و ویستی خۆی بەکاردەهێنێت. 

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی جەدید لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ سەرکوتکردنی نەیارانی خۆی کەڵک لە هێزە ئەمنییەکان وەردەگرێت، ئەو هەموو هەوڵێک دەدات دەنگی نەیارەکانی کپ بکات. 

ڕۆژنامەکە زیاتر باس دەکات و ئاشکرای دەکات، کە سەرۆکی یەکێتی ئامانجی لەم جۆرە هێرش و پەلاماردانانە تەنیا بۆ ئەوەیە، کە لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا زۆرترین دەنگەکان بەدەستبهێنێت و هیچ ڕکابەرێکی سیاسیی لە پڕۆسەکەدا نەبێت، تاوەکو بتوانێت بە ئاسانی زۆرترین دەنگ لە ناوچەکەی خۆی بەدەستبهێنێت. 

ڕۆژنامەکە ڕاشیگەیاندووە، بەرهەم ساڵح و مەلا بەختیار ئاگادار کراونەتەوە کە ئەگەری هەیە بکرێنە ئامانج ئەگەر جوڵەی سیاسی بکەن، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هێرش کرایە سەر لاهور شێخ جەنگی و ئەگەری هەیە لە ئاکامی هەر جووڵەیەکی ئەواندا، یەکێتی هێرشیان بکاتە سەر و زیانیان پێ بگەیەنێت.

24 ئاب 2025 12:30 7
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025