رۆژنامەییەکی عەرەبی لە بارەی شەڕەکی سلێمانی گومان لە کۆنتڕۆلکردنی سیاسی لە سلێمانی دەکات

لەبارەی شەڕ و ئاژەوەکانی سلێمانی رۆژنامەی شەرق ئەل ئەوسەت دەڵێت، رووداوەكانی سلێمانی بەرجەستەكردنی ئەو وتەیەیە كە دەڵێت شەڕی كورد كۆتایی نایەت
دوای بەدوای دواینن پێشهاتەکانی شاری سلێمانی، رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت گومان دەکات لەوەی بتوانرێت لە سلێمانی کۆنترۆڵی سیاسی و ئەمنی بسەپێندێت.
ئەمڕۆ یەک شەممە، رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا وا دەردەکەوێت بافڵ و قوباد، هەردوو کوڕەكەی سەرۆکی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی، لە رێگادابن بۆ سەپاندنی کۆنترۆڵی سیاسی و ئەمنی بەسەر پارێزگاری سلێمانیدا، هێشتنەوەی وەک ناوچەیەکی هەژموون بۆ حزبەکەیان (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) دوای دوورخستنەوەی لاهور شێخی ئامۆزایان، سەرۆکی بەرەی گەل و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، سەرچاوە کوردییەکان گومانيان هەیە لەوەی بتوانن ئەم کارە بكەن.
لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، گوماندەکرێت بافڵ و قوباد بتوانن کۆنترۆڵی سیاسی و ئەمنی بەسەر سلێمانیدا بسەپێنن، تایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لاهور شێخ جەنگی و شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی، لایەنگرێكی رێژەیییان هەیە، بەتایبەت دووەمیان خاوەنی 8 کورسی پەرلەمانی فیدراڵییە و 15 کورسی لە کۆی 100 کورسی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی هەیە.
ئەو ڕۆژنامەیە وتەیەکی توێژەرێکی ئەمریکی بەکار هێناوە و نووسیویانە: " ئەوەی لە سلێمانی روویدا بەرجەستەکردن و درێژکردنەوەی راستەقینەی ئەو وتەیەیە كە جەنگەكانی كورد كۆتاییان نایەت، بەڵام ئەمجارە شەڕێک نییە دژی دوژمنانی عەرەب، فارس، یان تورک بۆ مافە نەتەوەیی و کولتوورییەکان، بەڵکو شەڕی نێوان ئامۆزاکانە."
ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی زوو ڕۆژی هەینی، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزه ئهمنییهكانی سلێمانی و چهكدارانی سهر به لاهور شێخ جهنگی، سهرۆكی بهرهی گهل، ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ كهس گیانیان لهدهستداوه و نزیكهی 15 كهسیش برینداربوون، هاوکات لاهور شێخ جهنگی و دوو برای خۆی، لەگەڵ 200 کەسی دیکە دەستگیرکران.