پایتەخت

بژار حەکیم: ئەوەی لە سلێمانی ڕوودەدات نووسەرانی شارەکە باسی ناکەن بەڵام بۆ هەولێر دەمیان شڕە

بژار حەکیم: ئەوەی لە سلێمانی ڕوودەدات نووسەرانی شارەکە باسی ناکەن بەڵام بۆ هەولێر دەمیان شڕە
کورتە

نووسەرێکی کورد پرسیاری ئەوە دەکات کە بۆ نووسەرانی سلێمانی لەبەرامبەر تەیراوەی هەولێر نوکی قەڵەمیان تیژە و لە بەرامبەر شەڕەکەی سلێمانیش بێ دەنگن؟

 

نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی کورد جیاوازی نووسەر و ڕۆشنبیرانی سلێمانی لە بەرامبەر ڕووداوەکانی شارەکەی خۆیان و هەولێر دەخاتەڕوو و تانەیان لێ دەدات.

بژار حەکیم، نووسەر و رۆژنامەنووس لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە سلێمانی خۆپیشاندەریان دەستگیرکرد، خیوەتی مامۆستایانیان لە نیوە شەودا تێکدا، چالاکوانانیان دەمکوتکرد، ئازادی ڕادەربڕینیان ئەتککرد، ڕۆژنامەنووسیان دەستگیرکرد، دەزگەی میدیاییان داخست و سەرۆکی حیزبیان پێچایەوە زیندان، دەبابەو چەکی قورسیان هێنا سەرشەقام و خوێن ڕژا.

لە درێژەی بڵاوکراوەکەیدا گووتی، کەچی نووسەر و ڕۆشنبیرە دەم گەرم و قەڵەم تیژەکانی دژ بە هەولێر، نووقەیان نییە و خۆیان بزر کردووە، چاویان بەرامبەر هەموو ئەو ڕووداوانە داخستووە.

بژار حەکیم بەراوردی گەڕەکی تەیراوە و سەرچنار دەکات و دەڵێت، دکتۆر شێرکۆکان و هونەرمەندە موهەڕیجەکانی دژ بە هەولێر، لە ختوخۆڕا تەیراوەیان لێ کردینە کابووڵ، بەڵام سەرچنار بووە قەندەهار و غەززە، خۆیان کوێر و کەڕ کردووە.

لە کۆتایی باسی ئەو ستافە دەکات کە جاران بەرنامەی بەرنامەیان دەکرد و دەڵێت، ئەم ستافە دژە هەولێرییە ئێستا ناوەکەیان گۆڕیوە، با جورئەتی ئەوە بکەن قسە لەسەر ئەو رووداوانە بکەن، بۆ ئەوان رووداوەکانی سلێمانی و سەرچنار، زۆر لە تەیراوە نزیکترە.

24 ئاب 2025 11:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025