شارەوانی هەولێر لهسهر ئاڵای کوردستان هاته دهنگ

شارهوانی ههولێر لهبارهی ئاڵای كوردستانهوه بڕیارێكی یهكجار گرینگ دهدات
لەمەودوا شارەوانی هەولێر بەدواداچوون بۆ ئاڵای کۆن و دڕاوی هەرێمی کوردستان دەکات و بڕیارێکی گرنگ لەمبارەیەوە دەردەکات.
ئەمڕۆ شەممە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەربارەی بڕیارێک بۆ گۆڕینی ئاڵای کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەگەڵ گشت بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکان و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکانی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کۆبۆووە.
ڕوونیکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر کار و پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
شارەوانی هەولێر بڕیارێکی گرنگی دەرکرد، کە بەدواداچوون بۆ کۆن بوون یان دڕانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەسەر گشت دام و دەزگا حزبی و حکومی و شوێنە گشتی و ئەهلیەکان پێویستە ئاگادار بکرێنەوەو بگۆڕدرێت.